News & Events‎ > ‎

کۆلێجی یاساو رامیارى زانکۆی سلێمانی نوێنەرايەتى زانكۆكانى عێراق و هەرێمى كوردستان دەكات لە پێشبڕکێی -جیسوپ- ى نێودەوڵەتى.

posted Mar 29, 2016, 12:01 PM by Law Politics
دواى ئەوەى تيمى کۆلێجی یاساورامیارى زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستى عيراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا ، رۆژى (2016/3/26) تيمى ناوبراو كة پيك هاتووه له (3) مامۆستا و (5) خوێندكار گةيشتنە واشنتۆنى پايتەختى ويلايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا به مەبەستى بةشدارىكردن  له پێشبڕکێی جیسوپ كه گەورەترين و بەناوبانگترین پێشبڕکێی  ياسايي نێو دەوڵەتى یە لە جيهان دا كه سالانه ئەنجام دةدريت .
له رۆژى (2016/3/27) پێشبڕکێ كه دەستى پێكرد به بەشدارى (120) کۆلێجی یاسای زانکۆكانى جيهان .
كه دابەشكراون بەسەر جەندين گروپدا  ، شايانى باسە تيمى زانكۆى سلێمانى كەوتۆتە گروپى: 
1- کۆلێجی یاسا - زانکۆی سلێمانی
2- کۆلێجی یاسا - زانکۆی نيويورك (  ئەمريكا)
3-کۆلێجی یاسا  - ئەكاديمياي بازرگانى دەرەوەى روسي ( روسيا) 
4- کۆلێجی یاسا- زانکۆی ئەندەنوسيا ( ئەندەنوسيا)
5- کۆلێجی یاسا - زانکۆی فاى تاوتوس مەگ نەس ( ليتوانيا)
شايانى باسە  پێشبڕکێكه هەتاوەكو بەروارى (2016/4/2) بەردەوام دەبێت و تيمى زانكۆى سليمانى پێكهاتووه له :
1- رۆژان علاء الدين       ( خوێندكارى قۆناغى 4)
2- داريان سانه عبدالله   ( خوێندكارى قۆناغى 4)
3- باوەر ئەيوب نامق      (خوێندكارى قۆناغى 4)
4- ميران عبدالرزاق       (خوێندكارى قۆناغى 4)
5- خەيال خالد           ( خوێندكارى قۆناغى 4)
راهێنەرى تيم : د. على احمد عبدالرحمن 
راوێژكاران  : ( د. دانا عبدالكريم سعيد )   (د. زانا رفيق سعيد )


Comments